بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی سەفەری، جێگری دیپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە و شاندی هاوڕێی کە سەفەری هەولێریان کردووە، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 17 ی خەزەڵوەر لە شوێنی ژووری بازرگانی هەرێم لە هەولێر لەگەل بەڕێز دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆک و ئەندامی ئەو ژوورە دیداریان کرد.
لە ئەو دیدارەدا کە بەڕێز نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێرش ئامادە بوو لایەنەکان رێکارەکانی گەشە و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە بازرگانییەکان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنەکانی تاوتوێ کرد و لەسەری باسیان کرد، هەروەها لە ئەو دیدارەدا ئەندامەکانی ژوورەکە ڕا و پێشنیارەکانی خۆیانیان لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی و ئابووری پێشکەش کرد.
مەهدی سەفەری ئامادەیی ئێان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی چالاکییەکان و دانوستانی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکانی ڕاگەیاند.
بەڕێز دارا جەلیلیش ئامادەیی بازرگانەکانی هەرێم بۆ بەدی هێنانی ئەو کارەی ڕاگەیاند و داوای ئاسانکاری کاروبار لەلایەن بەرپرسانی ئێرانیی دەروازە سنوورییەکان لە ئەو بارەوە و چارەسەر کردنی لەمپەرەکانی کرد.
Your Comment